Naistan

 

دراوسێكان

| ئه‌رشیڤ | ئێمه‌یل |

به‌خێر بێن ..... ئیحسان ناوێك ئه‌م بڵاگه‌ ده‌نووسێت..... ئێوه‌ش ده‌توانن كۆمێنت بنووسن.

2003/11/20

ئه‌و شاره‌ی منی لێ ده‌ژیم سێ زانكۆی زل و زه‌به‌لاحی لێن. شار قه‌رزاره‌ و سندوقه‌كانی به‌تاڵ، ده‌مێكه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ فرۆشتنی باڵه‌خانه‌ و فیرما و شتی دیكه‌ی له‌مجۆره‌. ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌كیشه‌ یه‌خه‌ی ئه‌و زانكۆیانه‌ی گرتووه‌ و ده‌یه‌وێ پاره‌یه‌كی باشیان لێگلداته‌وه‌، به‌ جۆرێك كه‌ ناچاریانكات زۆرێك له‌ به‌شه‌كان ده‌خه‌ن و خوێندنیش به‌شێكی ببێت به‌پاره‌.
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وه‌ سێ هه‌فته‌یه‌ خوێندكارانی زانكۆكه‌مان مانیانگرتووه‌، ئه‌وانه‌ی زانكویه‌كی دیكه‌ش هه‌فته‌ی رابردوو و زانكۆی سێیه‌میش له‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ ده‌ستیانپێكردووه‌. نازانم ئه‌و مانگرتنه‌ چه‌نده‌ سودی ده‌بێت و تاكوێش ده‌ڕوات؟ ئاخر ئه‌وه‌ سێ هه‌فته‌مان به‌ڕێكردن و ئه‌گه‌ر سێ هه‌فته‌ی دیكه‌ش به‌ردوه‌وام بین، ئه‌وا ئه‌و زمسته‌ره‌مان فت، هیچ له‌وه‌ش ناچێت فشاری خوێندكاران ئیداره‌ی شار له‌و بڕیارانه‌ی خۆێ پاشگه‌زكاته‌وه‌. ده‌ترسم له‌ دوایین رۆژی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ شه‌ش هه‌فته‌ییه‌دا بڕیاری شكاندنی مانگرتنه‌كه‌ بدرێت، خۆ به‌ هیچ فریای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌رسه‌كانمان ناكه‌وین.

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟