Naistan

 

دراوسێكان

| ئه‌رشیڤ | ئێمه‌یل |

به‌خێر بێن ..... ئیحسان ناوێك ئه‌م بڵاگه‌ ده‌نووسێت..... ئێوه‌ش ده‌توانن كۆمێنت بنووسن.

2003/08/10

بێزارم و دوودڵ، نازانم كامیان له‌وه‌ی دیكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یگرتووه‌.
نیازم بوو دووای چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ سه‌فه‌رێكی كۆنه‌هه‌وار بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ خه‌ریكم سارد ده‌بمه‌وه‌. ناخۆشیه‌كه‌یشی له‌وه‌دایه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌و سه‌فه‌ره‌ نه‌كه‌م، تا به‌هارێ ده‌رفه‌تێكی دیكه‌م بۆ ناڕه‌خسێته‌وه‌. ده‌ڵێم له‌وانه‌یه‌ به‌هارێ سه‌فه‌ر بۆ ئه‌وێ خۆشتر بێت و بارو دۆخی ئه‌وێش له‌بارتر.
حه‌زده‌كه‌م دایكم ببینمه‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌هانه‌ و پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی سه‌فه‌ره‌كه‌مه‌. به‌ڵام هێشتا هه‌واوی ئه‌وێ گه‌رمه ‌و بڕواناكه‌م په‌روا و په‌یوه‌ند به‌رگه‌ی گه‌رمای ئه‌وێ بگرن. لێره‌ش له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌بێ سێ به‌حس بنووسم و چوار هه‌فته‌ی پراكتیكیشم له‌ پێشن. ئه‌وانیش كات و حه‌وسه‌له‌یه‌كی باشیان ده‌وێت. له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ قسه‌ی خۆمان بێت هه‌تا ئێستا سه‌فه‌ری به‌ پاره‌ی خۆمم نه‌كردووه‌ و هه‌میشه‌ دوای سه‌فه‌ر قه‌رزی سه‌فه‌رم داوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م هه‌موو ئه‌وانه له‌ حه‌زی دیتنه‌وه‌ و مه‌ترسی نه‌دیتنه‌وه‌ی دایكمیان پێ كه‌م نابێته‌وه‌.
ئه‌رێ ئێوه‌ ده‌ڵێن چی بیكه‌م یان نا؟

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟