Naistan

 

دراوسێكان

| ئه‌رشیڤ | ئێمه‌یل |

به‌خێر بێن ..... ئیحسان ناوێك ئه‌م بڵاگه‌ ده‌نووسێت..... ئێوه‌ش ده‌توانن كۆمێنت بنووسن.

2003/07/29

ئه‌مڕۆ كه‌ به‌ناو یه‌كێك له‌ كتێبخانه‌كانی زانستگاكه‌‌ماندا ده‌گه‌ڕام، له‌ پڕ ئه‌و ڕۆژانه‌م هاتنه‌وه‌بیر كه‌ به‌ ترس و له‌رزه‌وه ناوی كتێبێكمان ده‌دایه‌ ده‌ست یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌ كتێبخانه‌كه‌ی كۆلێژی یاسای به‌غدادا كاریانده‌كرد. ئه‌وكات زیاتر به‌دوای ئه‌و كتێبانه‌دا ده‌گه‌ڕام كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌ست نه‌ده‌كه‌وتن، زۆرێكیش له‌و كتێبانه‌ به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌ڵستانه‌ی ناوی عێراق بوو/ ـه، قه‌ده‌غه‌بوون. كه‌ناوی كتێب یان چه‌ند كتێبێكم ده‌دایه ده‌ستی كارمه‌نده‌كان، نه‌‌مده‌زانی نه‌ چاوه‌ڕێی كتێبه‌كانم نه‌ هی كه‌سانێكی نه‌ناسراو كه‌ مرۆڤیان به‌ره‌و تاریكستانه‌كان ڕاپێچده‌كرد. ئێستا زیاتر به‌دوای ئه‌و كتێبانه‌دا ده‌گه‌ڕێم كه‌ یان له‌به‌ر گرانییان ناتوانم بیانكڕم و یانیش هه‌ر بۆ چه‌ند رۆژێك گه‌ره‌كمن. خۆشیشه‌، خۆم به‌دوای كتێبه‌كاندا ده‌گه‌ڕێم و چاوه‌ڕوانی كه‌سی دیكه‌ ناكه‌م.

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟

عه‌قڵی بچوك مه‌فتوونی شتی قه‌به‌یه‌.

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟