Naistan

 

دراوسێكان

| ئه‌رشیڤ | ئێمه‌یل |

به‌خێر بێن ..... ئیحسان ناوێك ئه‌م بڵاگه‌ ده‌نووسێت..... ئێوه‌ش ده‌توانن كۆمێنت بنووسن.

2003/07/27

پێموایه‌ كوژرانی عدی و قصی به‌مجۆره‌، زیانێكی گه‌روه‌بوو له‌ كورد كه‌وت. ئاخر ئه‌وانه‌ له‌ ره‌نگڕشتنی گرنگرترین و پڕكاره‌ساتترین قۆناغه‌كانی مێژووی ئه‌و گه‌له‌دا ده‌ستیان هه‌بووه‌ و حه‌یفه‌ ئاوا به‌ بێده‌نگی بۆیده‌رچن.
هیچ دوور نییه‌ ته‌واوی شاهیدان و به‌شدارانی كاره‌ساتگه‌لێكی زۆر ئێستا له‌ژیاندا نه‌مابن و ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌وان‌ و باوكیان هه‌ڵگری ئه‌سراری ئه‌و كاره‌ساتانه‌ بن، خوا نه‌كا باوكیشیان به‌وده‌رده‌بچێت و پرسیاره‌كانی دایك و باوك و كۆرپه‌ی هه‌زاران قوربانی بێوه‌ڵام بمێننه‌وه‌.

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟

2003/07/25

ته‌ماشاكه‌ن چۆن ترس به‌ قوڵایی ناخماندا ڕۆچووه‌. كابرای نووسه‌ر‌ ناهه‌قی نه‌بوو كه‌ كۆماره‌كه‌ی سه‌ددامی ناونا كۆماری ترس. ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ ئه‌و تۆقین له‌ده‌سه‌ڵاتداره‌ دوای مه‌رگیشیان هێشتا ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌دبه‌خته‌ی به‌رنه‌داوه‌. له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بن كه‌ عوده‌ی قوسه‌ی راستبنه‌وه‌ و بڵێن: هۆ خه‌ڵكینه‌ بڕوابكه‌ن ئه‌وه‌ ئێمه‌ین كوژراوین!
راستیشتان ده‌وێت، خه‌ڵكیش تاڕاده‌یه‌ك هه‌قیانه‌. ئه‌وه‌ نییه‌ تازه‌ به‌كاوه‌خۆ خه‌ڵكی دونیا ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی تۆقاندن و تۆقینه‌ ده‌بیه‌ن. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ خۆی له‌لایه‌كه‌وه‌ نیشانه‌ی بێسنووریی سته‌مكاری ئالی سه‌ددام و له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ تۆقینی بێسنووری عێراقیه‌كان نییه‌؟
سه‌یر له‌وه‌دایه‌ زۆرێك له‌وانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نێكیان له‌ژێر سته‌می ئه‌و كۆماری تۆقینه‌دا به‌سه‌ربرددوه‌ و ئێستاش هه‌رچه‌نده‌ به‌ هه‌زاران كیلۆمه‌تر له‌وێوه‌ دوورن، كه‌چی كه‌ چاویان به‌ پۆلیسێك ده‌كه‌وێت لێدانی دڵیان به‌ره‌وژوور هه‌ڵده‌كشێت. ئه‌وانیش زۆر ناهه‌ق نین. ئاخر له‌وێ ئه‌گه‌ر پۆلیس یان پیاوانی هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی له‌مجۆره‌، كه‌ گوایه‌ ئه‌ركیان پاراستنی ئارامی و ئاسایشه‌، هه‌ڵیانكوتایه‌ته‌ سه‌ر كه‌سێك یان ماڵێك، ئه‌وا زه‌ین زیاتر بۆ ئه‌وه‌ ده‌چوو كه دیاره‌ ئه‌و كه‌سه‌ یان هیچی نه‌كردووه‌ یان كارێكی باشی ئه‌نجامداوه‌ بۆیه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ری. دیاره‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ تۆقیوه‌ هێشتا به‌ هه‌لومه‌رجی شوێنانی دیكه‌ رانه‌هاتوون و هه‌روا به‌ئاسانی له‌و ترس و تۆقینه‌ی كه‌ له‌وێوه‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێناویانه رزگاریان نابێت.

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟