Naistan

 

دراوسێكان

| ئه‌رشیڤ | ئێمه‌یل |

به‌خێر بێن ..... ئیحسان ناوێك ئه‌م بڵاگه‌ ده‌نووسێت..... ئێوه‌ش ده‌توانن كۆمێنت بنووسن.

2003/04/30

باسی دیموكراسیمان ده‌كرد و عێراقی دوای سه‌دام حوسێن.
ئه‌و له‌و بڕوایه‌دابوو كه‌ نابێ رێگا به‌ شیعه‌كان بدرێت ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست، چونكه‌ ئه‌وه‌ رێگه‌دانه به‌ ‌كوشتنی دیموكراسی‌، مه‌گه‌ر له‌ جه‌زائیریش ئیسلامیه‌كان به‌ نیازنه‌بوون دوای سه‌ركه‌وتن دیموكراسی گۆڕبه‌گۆڕكه‌ن و به‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی تێیدا سه‌كه‌وتن دوایی به‌ دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن بێنن.
من نازانم ئه‌وه چ دیموكراسیه‌كه‌ كۆلن پاول به‌ڵێنی داوه‌ له‌ناو قووتوویه‌كی سه‌رداخراودا بۆ عێراقیه‌كانی بنێرێت و له‌سه‌ریشی نووسیوه‌، نا بۆ ده‌وڵه‌تی دینی شیعه‌كان. ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ شیعه‌كانی عێراق، خۆشمان لێیان بێت یان نا، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق پێكده‌هێنن.
ناتوانم بڵێم هیچ جیاوازیه‌كیان له‌ نێواندا نییه‌، به‌ڵام من ئه‌و جیاوازیه‌ هێنده‌ به‌گه‌وره‌ نازانم، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ نێوان كوشتنی دیموكراسی به‌ده‌ستی ئه‌وانه‌ی دیموكراسی هیتله‌ر ئاسا ته‌نیا بۆ گه‌یشتنی خۆیان به‌ده‌سه‌ڵات قه‌بوڵه‌ و خۆكوشتنی دیموكراسی به‌ بڕیاری ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌و فه‌له‌ستینییانه‌ی بۆ له‌ناوبردنی دوژمنه‌كه‌یان،بێجگه‌ له‌ خۆته‌قاندنه‌وه‌ چارێكی دیكه‌ شك نابه‌ن.
باشه‌ بۆ به‌ بارێكی دیكه‌دا نه‌ڕوانینه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ و پێمان وانه‌بێت، دیموكراسی ده‌توانێ له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا به‌رقه‌رار و پایه‌داربێت، كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی دیموكرات بن و قه‌دری دیموكراسی بزانن. ئاخر ده‌بێ دیموكراسی به چ ده‌ردێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ بخوات كه‌ خۆی نا‌یه‌وێت و یان باشتر بڵێم قه‌دری نا‌زانێت. ئاخر ده‌بێ ئێستا دیموكراسی چه‌نده‌ به‌ده‌ردی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ بخوات كه‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی یان ئه‌وه‌تا سادیستن یان مازۆخی، ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رهه‌ردوكیان نه‌بن، یان جه‌للادن یان قوربانی، ئه‌گه‌ر هه‌ردوكیان نه‌بن.
ناڵێم دیموكراسی جۆره‌ به‌ڕێوه‌بردنێك و ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌كی بێخه‌وشه‌، پێشموانییه دیموكراسی،‌ به‌و جۆره‌ی‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگا رۆژئاواییه‌كاندا باوه‌، دوایین و باشترین سیستێمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و به‌ڕێوه‌بردن بێت‌، به‌ڵام هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌ سته‌مكاری و ده‌سه‌ڵاته‌ سادیستیانه‌ی لای خۆمان په‌سه‌ندتره‌.
ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ لاسایی ئه‌وان بكه‌وینه‌وه‌ و له‌و خاڵه‌ ئیجابیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی زۆرینه‌ به‌رخوردار بین، ئه‌وا ده‌بێ پێشتر هه‌لومه‌رجێكی له‌بار بۆ چه‌كه‌ره‌كردنی ئه‌و دره‌خته‌ بێته‌كایه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن دیموكراسی. ئه‌گه‌ر نا ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین، تا خۆمان ناچار ده‌بین ئه‌و نه‌مامه‌ ببڕینه‌وه و یان ئه‌وانه‌ی دی له‌ ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵیده‌كێشن. دیاره‌ به‌ هه‌ردوو باره‌كه‌یشیدا ره‌نج به‌ خه‌سار ومایه‌ پووچ ده‌رده‌‌چین.

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟