Naistan

 

دراوسێكان

| ئه‌رشیڤ | ئێمه‌یل |

به‌خێر بێن ..... ئیحسان ناوێك ئه‌م بڵاگه‌ ده‌نووسێت..... ئێوه‌ش ده‌توانن كۆمێنت بنووسن.

2003/03/16

ئه‌مڕۆ یادی كاره‌ساته‌ مه‌زنه‌كه‌یه‌، كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ی زۆربه‌مان بۆ مردووه‌كانی ده‌گرین و كه‌سیشمان بیرێك له‌ زیندووه‌كانی ناكاته‌وه‌.

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟

2003/03/14

گه‌ڵێك جاران كه‌ زۆر بێزار ده‌بم، حه‌زده‌كه‌م له‌خۆم ده‌رچم و بچمه‌ قالبی ئه‌وانی دی. ده‌چم، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ئه‌وانی دیش به‌ دۆزه‌خ نازانم، كه‌چی نازانم بۆ، هه‌ڵناكه‌م و به‌ په‌‌له‌په‌ل سه‌رده‌كه‌مه‌وه‌ به‌ وێرانه‌كه‌ی خۆمدا. له‌وێ و له‌باوه‌شی خه‌مه‌كانی خۆمدا نه‌بێت، له‌ هیچ كوێیه‌ك ئۆقره‌ ناگرم.

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟

2003/03/11

دیسان باسی وه‌رگێڕانه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ڕوویه‌كی دیكه‌وه.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا چه‌ند باسێكم له‌ بڵاگی گوگڵدا سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگێڕان و به‌كوردیكردنی چه‌ند وشه‌، زاراوه‌ و ده‌سته‌واژه‌ خوێنده‌وه‌. وه‌ك هه‌میشه‌، لایه‌نێك خوازیاری به‌كوردیكردنی ‌ته‌واوی وشه ‌و زاراوه‌كان بوو و لایه‌نێكی دیكه‌ش لاری له‌وه ‌نه‌بوو، هێندێك وشه‌ی وا كه‌ له‌ كوردیدا نین و بوون به‌ جیهانی و له‌ گه‌لێك زمانی جۆراوجۆردا به‌كاده‌برێن، وه‌ك خۆیان به‌كاربهێنرێن‌.
پێموایه‌ پێویست به‌وه‌ناكات باس له‌ هه‌ژاری كتێبخانه‌ی كوردی له‌ بواره‌ زانستیه‌ جۆراوجۆره‌كاندا بكه‌ین. دیاره‌ زمانه‌كانیش هه‌موویان وه‌ك یه‌ك توانای داتاشین و داهێنانی وشه‌ی نوێیان نییه‌. ئه‌گه‌ر بۆ خۆهه‌ڵكێشان و پۆزلێدانیش نه‌بێت، ئه‌وا پێموایه‌ هه‌موومان حه‌زده‌كه‌ین، به‌ زمانێكی پاراو و سه‌د له‌سه‌د كوردی بنووسین. به‌ڵام پێموایه‌ ئه‌مه‌مان هه‌میشه‌ بۆ ناچێته‌ سه‌ر و ناچارین بیر له‌ داتاشینی وشه‌ و زاراوه‌ی نوێ بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئایا داتاشینه‌كان، كه‌ زۆربه‌یان به‌رهه‌می هه‌وڵی تاكه‌كه‌سین و به‌رهه‌می ده‌زگایه‌كی زمانه‌وانی نین، له‌بارن و ئاوا به‌ ئاسانی جێگه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌؟ ئایا له‌و پڕۆسه‌یه‌دا، گرنگ وه‌ده‌ستهێنانی وشه‌یه‌كه‌ ده‌قاوده‌قی وشه‌ بیانیه‌كه‌ بێت؟
ده‌مێكه‌ ئه‌و باسه‌ له‌ناو رۆشنبیر و كۆمه‌ڵه‌ ڕۆشنبیریه‌ كوردیه‌كاندا له‌گۆڕێیه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌ یه‌كلابوونه‌وه‌یه‌ك وه‌ده‌ستهاتووه و نه‌ دیاریشه‌ ئاوا زوو شتێكی وا وه‌ده‌ست بێت.
به‌ش به‌ حاڵی خۆم، تا ئه‌وكاته‌ی وشه‌ و زاراوه‌ی له‌بار و پڕبه پێستمان ده‌بن، لاریه‌ك له‌ به‌كار هێنانی هێندێك له‌و وشه‌ و زاراوا‌نه‌دا نابینم، كه‌ هه‌موومان لێیان تێده‌گه‌ین و ماناكانیان به‌لامانه‌وه‌ سه‌یر و نامۆ نین.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هاوڕێیه‌كم لێیپرسیم: ئه‌رێ له‌به‌رامبه‌ر وشه‌ی "لۆگیستیك"دا چ وشه‌یه‌كی كوردی به‌كاربێنم باشه‌؟
له‌ عێراقی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بانیشدا، به‌عه‌ره‌بی به‌ مزڵ و ماڵی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ له‌ شوێنی دیكه‌وه‌ دێن و هه‌وارێك بۆ خۆیان پێكه‌وه‌ ده‌نێن ده‌ڵێن "القسم الداخلی"، كوردیش هاتوون ئه‌مه‌یان كورداندوه‌ و كردویانه‌ به‌ "به‌شی ناوخۆیی". ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر كوردێكی بۆكانی یان سنه‌یی رێی بكه‌وێته‌ هه‌ولێر یان سلێمانی و ببینێت له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یك به‌ گه‌وره‌یی نووسراوه‌ "به‌شی ناوخۆیی ....." ده‌بێ بیری بۆ چی بچێت؟ گومانێكی زۆرم له‌وه‌ هه‌یه‌ بیری به‌لای ئه‌و شته‌دا بچێت كه‌ ناوه‌كه‌ی بۆ دانراوه‌.

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟