Naistan

 

دراوسێكان

| ئه‌رشیڤ | ئێمه‌یل |

به‌خێر بێن ..... ئیحسان ناوێك ئه‌م بڵاگه‌ ده‌نووسێت..... ئێوه‌ش ده‌توانن كۆمێنت بنووسن.

2003/03/09

بـــــــــــــــۆنی بـــــــــــــه‌هـــــــــار دێـــــــــــــت.
فه‌رموون ئه‌وه‌ش ئه‌و فۆنتانه‌ی پێشتر باسمكردن.
به‌ڵام بۆ دامه‌زداندنیان ده‌بێ فۆنته‌ كۆنه‌كان فڕێبدرێن.
فۆنته‌ نوێكانی مایكرۆسۆفت

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟

2003/03/06

ده‌مێکه‌ هیچم نه‌نووسیوه‌، نه‌ بۆ ئێره‌ و نه‌ هیچ کوێیه‌کی دیکه‌ش. هه‌ر ده‌ڵێی نه‌ژیاوم و ئاسه‌وارێکم به‌سه‌ر هیچه‌وه‌ دیار نییه‌. راستیه‌که‌ی خه‌ریکی خه‌باتی ژێرزه‌مینی بووم.
مایکرۆسۆفت نیازیه‌تی کۆتایی ساڵی داهاتوو یان سه‌ره‌تای ساڵی 2005 ویندۆزێکی نوێ به‌ناوی شاخدرێژ Longhorn بخاته‌ بازاڕه‌وه‌. تا ئێستا، ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم، دوو نموونه‌ی بۆ تاقیکردنه‌وه‌ بڵاوکردوونه‌ته‌وه‌.
چه‌ند رۆژێک بوو خه‌ریکی وه‌ده‌ستهێنانی دانه‌یه‌ک له‌وانه ‌بووم، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی دووه‌میان که‌ به‌ 4008 ناسراوه‌. دوای ماندووبوون و شه‌ونخوونی و شه‌قخواردنێکی زۆر دوێنی توانیم دانه‌یه‌ک وه‌ده‌ستبێنم.
دوای ئینستالکردنی به‌ر له‌ هه‌موو شتێک سه‌یرێکی لیستی زمانه‌کانم کرد، گوتم ئێ به‌ڵکو کوردیشی تێدا بێت، به‌داخه‌وه‌ نه‌بوو. لیستی کیبۆرده‌کانیش هه‌روا. خۆشبه‌ختانه‌ له‌ فۆنته‌کانیدا شتێکی نوێم ده‌ستگیر بوو. بۆ چه‌ند فۆنتێکی ناسراوی وه‌ک Arial و Times و هی دیکه‌ پیته‌ کوردیه‌کان زیادکراون و ئێستا ده‌توانم به‌و فۆنتانه‌ کوردیه‌کی ڕێک و پێک بنووسم.
دیاره‌ ته‌واو ره‌نج به‌ خه‌سار نه‌چووم و خه‌باته‌که‌م به‌رێکی هه‌بووه‌.
فه‌رموون ئه‌وه‌ش دیاری ئێوه‌ که‌ یه‌کێک له‌و فۆنتانه‌یه‌: Times New Roman.

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟