Naistan

 

دراوسێكان

| ئه‌رشیڤ | ئێمه‌یل |

به‌خێر بێن ..... ئیحسان ناوێك ئه‌م بڵاگه‌ ده‌نووسێت..... ئێوه‌ش ده‌توانن كۆمێنت بنووسن.

2003/02/05

ئه‌وه‌ دیسان مۆته‌كه‌ی شه‌ڕه‌ و به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌خولێته‌وه‌.
خه‌می دایكم و هه‌موو دایكانی شارمه‌،
خه‌می منداڵ و وردیله‌كانی گه‌ڕه‌ك و ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانمه‌،
خه‌می دار و به‌رد و شه‌قامه‌كانمه‌ ...
ده‌ڵێن له‌وێ خه‌ڵكی خه‌ریكی دروستكردنی ماسكی خه‌ڵوزین ... نایلۆن بۆ په‌نجه‌ره‌كانیان ده‌كڕن و په‌تووشیان بۆ ڕۆژێكی ره‌ش ئاماده‌كردوون.
ده‌زانم شه‌ڕ له‌ كاولكاری و مه‌ینه‌ت هیچی دیكه‌ی لێ ناكه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام مه‌گه‌ر له‌و وڵاته‌ی ئێمه‌دا كه‌ی شه‌ڕ نه‌بووه‌ و ده‌بێ شه‌ڕێكی دیكه‌ چی زیاتری پێ بێت؟
ده‌زانم شه‌ڕ حه‌زێكی ئه‌هریمه‌نانه‌یه‌، به‌ڵام ئاخر چ ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئه‌و ملهوڕه‌ی به‌غداش به‌و ئاكامه‌ بگات، كه‌ هه‌زارانی دی له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌ودا پێی گه‌یشتن؟
نا هه‌ر چه‌نده‌ بیر له‌ به‌شمه‌ینه‌تی و ماڵوێرانی خه‌ڵكی ئه‌وێ ده‌كه‌مه‌وه‌ حه‌ز ناكه‌م شه‌ڕ بێت، به‌ڵام هه‌رچه‌نده‌ش بیر له بێسه‌روشوێنانی گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه‌، ده‌ڵێم قیڕوسیا با ئه‌وشه‌ڕه‌ش بێته‌ سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌، با ئه‌و كه‌سه‌ی تا دوێنێ چێژی له‌ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی‌ خه‌ڵكی ده‌دیت، ئه‌ویش، ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نیا بۆ جارێكیش بێت، بناڵێنێت.
ده‌زانم زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی دیكه‌دا زه‌ره‌رمه‌ندن، هیچ دیاریش نییه‌ كه‌ قازانجه‌كه‌ی بۆ كێیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو سته‌مكارێكی وه‌ك سه‌ددام له‌ گه‌ڵ خۆی به‌رێت چی؟ ئایا ئه‌وه‌ یه‌كێك له‌ ده‌ستكه‌وته‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان نییه‌؟ جا ئه‌گه‌ر یه‌كێكی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌ویش جێگه‌ی بگرێته‌وه‌.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نازانم بۆ، هه‌رچه‌نده‌كه‌م ناتوانم هیواخوازی شه‌ڕێكی دیكه‌ بم.
نه‌فره‌ت له‌ شه‌ڕ .....

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟

2003/02/03