Naistan

 

دراوسێكان

| ئه‌رشیڤ | ئێمه‌یل |

به‌خێر بێن ..... ئیحسان ناوێك ئه‌م بڵاگه‌ ده‌نووسێت..... ئێوه‌ش ده‌توانن كۆمێنت بنووسن.

2003/01/19

"ان الذي یرد الی العالم شبابه‌، لابد ان یكون انسانا جدیدا، قادرا علی حمل مسؤولیات وجوده‌ مادیا و معنویا، ممثلا و شاهدا"
"ئه‌وه‌ی لاوێتی بۆ ئه‌م جیهانه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، ده‌بێ مرۆیه‌كی نوێ بێت، كه‌ توانای گرتنه‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتیه‌كانی بوونی خۆی هه‌بێت، هه‌م ‌له‌ڕووی مادی و هه‌م له‌ڕووی مه‌عنه‌وه‌یه‌وه‌، هه‌م وه‌ك ئه‌كته‌رێك و هه‌م وه‌ك گه‌واهیده‌رێكیش."
نووسه‌ری جه‌زائیری
"مالك بن نبي"

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟

چییه،‌ ئه‌ی روحی بێ لێوار و بێ په‌ی
له‌ تـــــۆ، ناشاره‌زایی من هه‌تـــا كه‌ی؟

"گۆران"

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟

2003/01/18

هاوڕێیه‌كی نووسه‌ری ناوه‌وه‌ی وڵاتمان ساڵی پار گله‌یی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ له‌به‌ر زۆری بڵاوكراوه‌ كوردیه‌كان له‌ كوردستاندا، خوێنه‌ر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانی فریای خوێندنه‌وه‌ی هه‌موویان بكه‌وێت، له‌و ناوه‌شدا گه‌لێك نووسین به فه‌رامۆشكراویی ده‌مێننه‌وه‌ و له‌ چاوی خوێنه‌رانێكی زۆر به ‌دوور ده‌مێنن.
وادیاره‌ ئه‌و گرفته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌گشتی و هه‌تا راده‌یه‌كیش له‌ناوه‌وه‌ی وڵاتیش‌، له‌ڕێی سایته‌كانی ئینته‌رنێته‌وه‌ چاره‌سه‌ركراوه‌. ئه‌وه‌ نییه‌ مرۆڤ به‌ كلیك كردنێك ده‌توانێ بابه‌ته‌كه‌ی بۆ چه‌ندین سایتی كوردی بنێرێت و هه‌مووشیان ئاماده‌ن له‌یه‌ك كاتدا بڵاویكه‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ خۆتان راستی ئه‌و شته‌ ببینن، چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك ته‌رخانكه‌ن و هه‌ر بۆ نموونه‌ چاوێك به‌ هه‌ر سێ سایتی كوردستانی ئه‌مڕۆ، نووسه‌ری كورد و كوردستان نێتدا بخشێنن، بزانن چه‌ند بابه‌تتان به‌رچاوده‌كه‌ون، كه‌ له‌ هه‌رسێكیاندا یان هیچ نه‌بێت له‌ دووانیاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌. مه‌به‌ستیشم له‌ناو هێنانی ئه‌و سێیانه‌ ئه‌وه‌ نییه‌كه‌ هه‌ر ئه‌وان بن، به‌ڵكو هی دیكه‌ش هه‌ن.
ئه‌رێ ئێوه‌ش وه‌ك من بێزارنابن، كه‌ ده‌بینن هه‌مان بابه‌ت لێره ‌و له‌وێ و له‌ولایش بڵاوكراوه‌ته‌وه؟

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟

2003/01/13

كه‌ جیڕه‌ی ده‌رگا‌ خۆێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی پێبڕیم و خێرا ڕووی پێوه‌رگێڕام،
وامزانی تۆیت؛
پشه‌ ره‌شه‌ی دراوسێكه‌مان بوو ....

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟